هۆكاری كردنەوەی ستۆدیۆكەی رووداو لە سلێمانی ئاشكرا بوو

01.10.2019

لڤین: 
كەناڵی ئاسمانی رووداو كە بە كەناڵێكی نزیك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ناسراوە بەهۆی ترسی لە گوشارەكانی سەرۆكی حكومەت ستۆدیۆیەكی گەورە لەسنوری سلێمانی دەكاتەوە. 

لە چەند رۆژی رابردوودا كەناڵی رووداو ستۆدیۆیەكی لە سنوری سلێمانی كردەوە و سەرجەم كارمەندەكانی پێشووی لە نوسینگەی سلێمانی شوێنگۆڕكێیان پێكرا و بەشێك لە كارمەندەكانیشیان دوورخرانەوە. 

بەپرسی نوسینگەی پێشووی رووداو لە كارەكەی دوورخرایەوە و شوێنگۆڕكێی پێكرا و لە هەولێرەوە بەرپرسی نوێی كەناڵەكە دیاری كرا و 10 رۆژنامەوانی كەناڵەكەش لە سلێمانی لە كارەكەیان دوورخرانەوە، (لڤین پرێس) ئەوەی زانیوە كردنەوەی ئەو ستۆدیۆیە ترسی سەرۆكی هەرێمە لە گوشاری سەرۆكی حكومەت بۆسەر كەناڵەكە. 

كردنەوەی ستۆدیۆكە بڕی 2 ملیۆن دۆلاری تێچووە، بەهۆی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی حكومەت لەلایەن مەسرور بارزانی ترسیان هەیە لەوەی كە گوشار بخاتە سەر كەناڵەكە بۆیە وەك جێگرەوەی ستۆدیۆی سەرەكی كەناڵەكە ئەو ستۆدیۆیەی لە سلێمانی كردووەتەوە. 

21858 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations