وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێکی لەبارەی دەوامی پزیشکانی ئێشکگرەوە دەرکرد

01.10.2019

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دەوامی پزیشکانەوە بڕیارێکی دەرکرد و دەڵێت، سەرجەم پزیشکانی پسپۆڕ بە هەموو نازناوە زانستییەکان و پسپۆڕییەکانەوە ئێشکگرتن لە نەخۆشخانەکان دەیانگرێتەوە.

لە نوسراوێکدا کە واژۆی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە تێیدا هاتووە، بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە نەخۆش سەرجەم پزیشکانی پسپۆڕ بە هەموو نازناوە زانستییەکان و پسپۆڕییەکانەوە ئێشکگرتن لە نەخۆشخانەکان دەیانگرێتەوە و نابێت بە هێج جۆرێک نەخۆشخانە بەجێبهێڵن لە ماوەی ئێشکگریدا.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە،لەکاتی پەبەند نەبوون بە دەوامی ئێشکگری پزیشکەکە رووبەڕووی لێپچینەوەی یاسایی دەبێتەوە و ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە کاریپێدەکرێت.

 



362 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations