سلێمانی؛ دانیشتوانی ئەم گەڕەکە بۆ ماوەی نۆ کاتژمێر کارەبایان نابێت

30.09.2019

لڤین:
سبەینێ دانانی پێوەری زیرەک لە سلێمانی دەستپیدەکات و گەڕەکی بەکرەجۆش یەکەم شوێنە کە پێوەرەکەی بۆ دادەنرێت و بەوهۆیەشەوە بۆ ماوەی نۆ کاتژمێر کارەبایان نابێت.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، ئاگاداری دانیشتوانی به‌كره‌جۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر فیده‌ری (78) به‌هۆی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی دانانی پێوه‌ری زیره‌ك،سبه‌ینی سێشەممە‌ (1/10/2019) له‌ كاتژمێر (8 ی به‌یانی تا 5 ی ئێواره‌) كاره‌بای نیشتیمانی و موه‌لیده‌یان نابێت و ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، داواكارین له‌ دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ كه‌ هاوكاری تیمه‌كانمان بن بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان.

1353 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations