سلێمانی؛ کارگەیەکی دروستکردنی شیرینی داخرا

30.09.2019

لڤین:
به‌هۆی پاپه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیەت كارگه‌یه‌كی دروستكردنی شیرینی داده‌خات تائه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كان جێبه‌جێده‌كات.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌‌كانی كاركردن به‌گشتی و به‌تایبه‌ت ته‌ندروستییه‌كان و هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر مێروو له‌ناوكارگه‌كه‌دا، لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌ ناوبازاڕی شاری سلێمانی كارگه‌ی شیرنی رۆزی داخست.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر مێروو له‌شوێنه‌كه، له‌سه‌رپێچییه‌كانی كارگه‌ی شیرنی رۆزی-ن هه‌روه‌ها به‌هۆی سه‌ربه‌تاڵی و دانه‌پۆشینی شیرینیه‌كانه‌وه‌‌ ‌ ‌مێرووه‌كان چونه‌ته‌ ناوشیرینیه‌كه‌وه، به‌مه‌ش پاكوخاوێنیان له‌ده‌ست داووه‌و شیاوی خواردن نین.

هەروەها لە کارگەکەدا بڕێكی زۆر پاشماوه‌ی جگه‌ره‌ له‌ناو كارگه‌كه‌دا هەبووە و دەرکەوتوە له‌ناوكارگه‌كه‌ جگه‌ره‌ كێشرا بێت، هاوکات به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ كارگه‌ی شیرینی رۆزی‌ داده‌خرێت تائه‌وكاته‌ی پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ده‌بێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.  

110 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations