نەجمەدین كەریم بە پشتیوانی پارتی سوورە لەسەر دروستكردنی لیستەكەی

30.09.2019

لڤین: 
پارێزگاری دوورخراوەی كەركوك سوورە لە سەر دروست كردنی لیست بۆ كەركوك و بۆ ئەوەش لە چەند شوێنێك رایگەیاندووە پشتیوانی چەند حزبێكی ناو لیستە كوردستانیەكەی هەیە. 

نەجمەدین كەریم، پارێزگاری دوورخراوەی كەركوك، لە ماوەی رابردوو سوربونی خۆی لە دروستكردنی لیستێك بۆ پارێزگای كەركوك دەربڕی لە چەند رۆژی رابردووشدا لە دانیشتنێكدا وتویەتی لیستەكەم دروست دەكەم  پشتیوانیشم زۆرە. 

لە دانیشتنەدا كە (لڤین پرێس ) زانیویەتی ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە پشتیوانی گەورەی هەیە لە ناو لیستی حزبە كوردستانیەكانەوە، بەڵام ناوی هیچ هێزێكی سیاسی نەهێناوە. 

 هەرچەندە ناوبراو ناوی نەهێناوە بەڵام بەشێك لە كادرانی ناوچەیی پارتی ئاماژەیان بەوە كردووە ئەوان دەنگ دەدەن بە لیستی نەجمەدین كەریم ئەگەر پارتی لەگلەَ لیستی حزبە كوردیەكان بەشداری بكات. 

2003 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations