لە رۆژهەڵاتی كوردستان 17 سەرباز كوژاروە و 13گەریلا و پێشمەرگەش گیانیان لەدەستداوە

30.09.2019

لڤین: 
لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 17 سەربازی ئێرانی كوژراو ن و 13 گەریلا و پیچشمەرگەش گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكیزۆریش لە هەردوولا بریندار بوون. 

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رایگەیاند: لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە 24 پێكدادانی چەكداری لە سنورەكانی كوردستان (پارێزگاكانی كرماشان، سنە و ئورمیە) هاتووەتە ئاراوە.

لە ئاكامی ئەو تێكهەڵچونانەدا لانیكەم 17 ئەندامی سوپای پاسداران كوژراون و 11 ئەندامی دیكەی سوپای پاسدارانیش بریندار بوون.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە  13 گریلا و پێشمەرگە و دوو ئەندامی رێكخستنی نهێنی حزبی دیموكراتی كوردستان لەو تێكهەڵچوونانەدا گیانیان لە دەست داوە و دوو گریلاش لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بە بارمتە گیراون.

1153 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations