وتەبێژی یەكێتی: چاوەڕوانی پارتین

29.09.2019

لڤین: 
وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند لەگەڵ سەرجەم لایەنەكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبینەوە بە مەبەستی یەك هەڵوێستی لەسەر پرسە نیشتیمانیەكان.

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، دوای كۆبونەوەی حزبەكەی لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند "دەمانەوێت شێوازێكی نوێ لەگەڵ لایەنەكان بگرینەبەر و هاوكاری یەكتر بین، بەردەوام دەبین لە سەردانیكردنی لایەنەكان بە مەبەستی یەكهەڵوێستی لەسەر پرسە نیشتمانییەكان".

 دوێنێ بافڵ تاڵەبانی لە دانیشتنێكی لەگەڵ ژمارەیەك لە رۆژنامەنوسان كە نوێنەری (لڤین) تیایدا بەشدار بوو باسی لەوە كرد كە حزبەكەیان پەیوەندی بە هەموو لایەنەكانەوە دەكات و داوایان لێدەكات یەك هەڵوێست بن لە بارەی پرسە نیشتیمانیەكانەوە. 

لەو بارەیەوە وتەبێژی یەكێتی باسی ئەوەشی كرد "بەردەوام دەبین لە سەردانكردنی لایەنەكان بە مەبەستی یەك هەڵوێستی لەسەر پرسە نیشتمانییەكان". 

شێخ عومەر لەبارەی پرسی رێكەوتنەكانی نێوان یەكێتی و پارتی ئەوەی رونكردەوە "چاوەڕێی پارتی دەكەین بۆ جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی لە چوارچێوەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستاندا داویەتی".

1620 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations