رێباز بێرکۆتی لەبارەی وەرگرتنی پۆستی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ لڤین دەدوێت

29.09.2019

لڤین:

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، ئاگادار نییە لەوەی کە کرابێتە بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

رێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند"من پێشتر داواکاریم پێشکەشکردبوو بۆئەوەی لە حکومەتدا بەشداریبکەم و پۆست وەربگرم، بەڵا لە ئێستادا ئاگاداری شتێکی لەوجۆرە نیم و هیچ بە من نەوتراوە".

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ (لڤین پرێس) هەواڵی لابردنی جەلال شێخ کەریم بریکاری وەزارەتی ناوخۆی بڵاوکردەوە کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمەوە دەرچووبوو.

3253 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations