پەیوەندی نەیمار و هاندەرانی پاریس سانجێرمان ئاسایی بووەتەوە

29.09.2019

لڤین: 
دوای سەركردایەتیكردنی یانەكەی  بۆ بردنەوە لە یانەی بۆردۆ، ئەستێرە بەرازیلیەكەی یانەی پاریس سانجێرمان رایگەیاند، پەیوەندی لەگەڵ هاندەرانی یانەكە ئاسایی بووەتەوە. 

نەیمار داسلڤا، ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمان، رایگەیاند: پەیوەندی من لەگەڵ هاندەرانی پاریس زۆر زیاترە لە پەیوەندییەكی ئاسایی، پەیوەندییەكەمان وەك پەیوەندی نێوان من و كچێك وایە كە خۆشمدەوێ، لە كاتە خراپەكاندا شەڕ دەكەین بەڵام كە دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە، خۆشەویستی و باوەش بەیەكداكردن دروست دەبێت.
یانەی پاریس سانجێرمان لە رێگەی نەیمارەوە تەنها گۆڵێكی یاریەكەی تۆمار كرد و دوای یاریەكە ئەو یاریزانە رایگەیاند: من لێرەم بۆ ئەوەی بە ئاست و رۆڵم وەك یاریزان یارمەتی یانەكەم بدەم، ئامادەم هەموو ژیانم لە نێو یاریگەدا دابنێم بۆ ئەوەی پاریس سەركەوێ، هەمووانیش ئاهەنگ دەگێرن كاتێك سەردەكەوین.

ئەستێرە بەرازیلیەكە باسی لە پەیوەندی خۆی لەگەڵ مباپێ كرد رایگەیاند: مباپێ ئاسوودەیە لەگەڵ من، پەیوەندیمان لە نێو یاریگە و لە دەرەوەی یاریگەش زۆر باشە.

نەیمار خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی مباپێ بە گرنگ دەزانێت ودەشڵێت: یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان و هەركاتێك لە نێو یاریگەدا بێت كارەكان ئاسانتر دەكات.

267 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations