هەڵمەتی کوتان دژی ئیفلیجی منداڵان دەستپێدەکات

29.09.2019

لڤین:
وەزارەتی تەندروستی حکومەت هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، بۆ بەردەوام بون لە پاراستنی منداڵەکانتان لە نەخۆشی ئیفلیجی و بنیاتنانی نەوەیەکی تەندروست، هەڵمەتی نیشتمانی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان بە پێکوتەی دژی نەخۆشی ئیفلیجی لە ڕێگەی قەترەی دەم بەڕێوەدەچێت".

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، هەڵمەتەکە لە هەمو شار و شارۆچکەکان و گوندەکان دەرگا بە دەرگای ماڵان لەلایەن تیمەکانی تەندروستی دەست پێدەکات و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

داواش لە دایکان و باوکان دەکات هاوکاربن بۆ پابەندبون بە وەرگرتنی پێکوتە بۆ منداڵەکانیان لەنێوان تەمەنی یەک ڕۆژ بۆ پێنج ساڵ، لەکاتی هەر گرفتێک نزیکترین بنکەی تەندروستی ئاگاداربکەنەوە لەگەڵ هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.

189 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations