پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر هه‌مواری یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەدات

29.09.2019

لڤین:
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ئاسایی ژمارە ( ٣ ) خۆی ئەنجام بدات و دەنگ له‌سه‌ر هه‌مواری یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بدات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ ( ٣ )ی ئاساییی ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی ( ٢٩ / ٩ / ٢٠١٩ )ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی ( یه‌كه‌م، دووه‌م ) له‌ ماده‌ی ( ١٦ ) و برگه‌ی ( سێیه‌م ) له‌ ماده‌ی ( ١٨ ) و بڕگه‌ی ( یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م ) له‌ماده‌ی ( ٢٠ ) و ماده‌كانی ( ٤٧ ، ٤٨ ، ٥٢ ، ٥٤ ، ٥٥ ، ٥٦ ، ٥٧ ) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ ( ٣ )ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر ( ١١ )ی پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی ٢٩ / ٩ / ٢٠١٩ به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (٩٠ ، ٩١ ، ٩٣ ، ٩٦ ، ٩٧ ، ١٢٥ )ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

110 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations