سلێمانی؛ دانانی پێوەری زیرەک دەستپێدەکات
لڤین:
کارەبای سلێمانی رایگەیاند، له سبه‌ینێوه دانانى پێوه‌رى زیره‌كى ماڵان لە گەڕەکی بەکرەجۆ ده‌ست پێده‌كات و بەهۆیەوە ئەو گەڕەکە هیچ كاره‌بایه‌كیان نابێت.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، ئاگادارى دانیشتوانى به‌كره‌جۆ ده‌كه‌ینه‌وه، له سبه‌ینێوه دانانى پێوه‌رى زیره‌كى ماڵان ده‌ست پێده‌كات و بۆ سه‌لامه‌تى تیمه‌كانى كاركردنى تۆڕى زیره‌ك و هاوڵاتیان، ئه‌و فیده‌رى كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت هیچ كاره‌بایه‌كیان نابێت و پلانى دانانى پێوه‌ره‌كان به‌مشێوه‌یه:-
ئه‌و ماڵانه‌ى ده‌كه‌ونه سه‌ر فیده‌رى (164) سبه‌ینى 29/9/2019 له كاتژمێر (8 ى به‌یانى تا 5 ى ئێواره) كاره‌باى نیشتیمانى و موه‌لیده‌یان نابێت و پاشان كاره‌بایان ئاسایی ده‌بێته‌وه.
597 جار بینراوە