بەرپرسێکی یەکێتی خانەنشین کرا

28.09.2019

لڤین:

بریکارى وه‌زیرى ناوخۆی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان کە لە پشکی یەکێتییە بە هۆی تەمەنییەوە لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە خانەنشینکرا.

بە پێی زانیارییەکانی (لڤین پرێس) جەلال شێخ کەریم، خانەنشینکردنی بریکارى وه‌زیرى ناوخۆی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پەیوەندی بە تەمەنییەوە هەیە، کە بە ئیمزای نێچیرڤان بارزانی خانەنشینکراوە لە پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.

جه‌لال شێخ كه‌ریم، زیاتر له‌ 10 ساڵه‌ جێگرى وه‌زیرى ناوخۆیى هه‌رێمه‌ له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتى، تا ئێستا دیارنییە کە یەکێتی کێ دەخاتە شوێنی بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

9691 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations