پارتی زیاتر لە 40 بیرە نەوتی دەشتی نەینەوای دەستبەسەردا گرتووە

28.09.2019

لڤین: 
دوو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنن، زیاتر لە ٤٠ بیری نەوت لە دەشتی نەینەوا، بە دیاریكراوی لە سنوری ناوچە جێناكۆكەكان لەلایەن ژمارەیەك كۆمپانیای نزیك لە پارتی و بە سەرپەرشتی هێزی چەكداری پارتی دەستی بەسەردا گیراوە.

غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: دەركەوتوە زیاتر لە ٤٠ بیری نەوت لە دەشتی نەینەوا، بە دیاریكراوی لە سنوری ناوچە جێناكۆكەكان لەلایەن ژمارەیەك كۆمپانیای نزیك لە پارتی و بە سەرپەرشتی هێزی چەكداری پارتی دەستیبەسەردا گیراوە. 

نلوبراو باسی لە دروست كردنی ئەو لیژنەی لێكۆڵینەوەیە كردووە و دەشڵێت: بێ ئەوەی داهاتەكەی بگەرێتەوە نە بۆ حكومەتی هەرێم كە ئەتوانن تەماشای داتاكانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بكەن كە هیچ ئاماژەیەك بە داهاتی ئەم بیرانە ناكات، نە داهاتەكەشی بۆ خەزێنەی عێراق دەگەرێتەوە.

غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین باس لەوەش دەكەن "ئەم كۆمپانیایانە لەگەڵ ژمارەیەك چەكداری حزبی سەرەرای بردنی نەوتەكە ژیانی گوندنشینەكانی ناوچەكەشیان تێكداوە و رێگاو بانەكانیان بەكاردێنن و كەمترین خزمەتگوزاری پێشكەش خەڵكی ناوچەكە ناكەن و رێگری لە ئاوەدانكردنەوەی گوندەكانی وەردەك و دەوروبەری دەكەن".

713 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations