لە توركیا 130 پەنابەر دەستگیر كران

28.09.2019

لڤین: 
لەسەر دەریای ئیجە 130 پەنابەر لە سێ شوێنی جیاواز دەستگیر كران و بەشێك لە دەستگیر كراوەكانیش ژن و منداڵ بوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فیدراسیۆنی پەنابەران لە سێ شوێنی جیاواز 130 پەنابەر لە سەر دەریای ئیجەی سەر بەشاری ئیزمیر دەستگیر كران.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوە ئەو سێ گروپە زۆرینەیان خەڵكی سوریا بوون جگە لەوەی بەشێكی كەمیشیان فەڵەستینی و سۆماڵی بوون. 

بەشێك لەو پەنابەرانە منداڵ و ژن بوون و هەروەها لە ٢٧/٩/٢٠١٩ هێزە ئەمنیەكانی توركیا لەسەر ڕێگای كریكاڵێ ٣٠ پەنابەریان لەناو پاسێكدا بەشۆفێرەكەشەوە دەستگیر كرد كە لە (وان)ە وە بە بلیتی ساختە بەنیازبوون بچن بۆ ئەستەنبوڵ.

387 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations