دیوانی چاودێری دارایی عیراق، ئیعتراف بە تۆماری بایۆمەتری ھەرێم ناکات

26.09.2019

لڤین: لە هەژماری ( دڵشاد مجید ) ەوە وەرگیراوە

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، بە داوایەکی ڕەسمی داوا لەدیوانی چاودێری دارایی عیراق دەکات کە پشکنین و ووردبینی بۆ ژمارەی فەرامبەرانی ھەرێم بکەن.

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق،(حسن کەریم کەعبی) لە بەرواری ٩/١٩ ی ئەم مانگە بە داوایەکی ڕەسمی داوا لەدیوانی چاودێری دارایی عیراق دەکا.. کە پشکنین و ووردبینی بۆ ژمارەی فەرامبەرانی ھەرێم بکەن..
▪️ئەم پشکنینەش بۆ بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ ە، بۆ ئەومەبەستە دیوانی چاودێری دارایی عیراق، داوای لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی ھەرێم کردووە، کە ئامادەکاری بکەن بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان..
▪️لەھەرێمیش وەڵام دراونەتەوە کە دەتوانن پشت ببەشتن بە داتاو ئامارەکانی تۆماری بایۆمەتری ھەرێم ..
▪️دیوانی چاودێری دارایی عیراقیش ووتوویەتی ، ئێمە کار بەداتاکانی (تۆماری بایۆمەتری ) فەرمانبەرانی ھەرێم ناکەین، چونکە پڕە لەزانیاری و داتای ھەڵەو دوەبارە..
▪️لەوەڵامدا ووتوویانە؛ ئێمە کار لەسەر لیستی مووچەی فیعلی فەرمانبەران دەکەین، ھەر 
وەزارەتێکیش بەتەنیا..
▪️ھاتن و دەست بەکاربوونی لێژنەکەی دیوانی چاودێری عیراق، لەگەل ناردنی فەرمانی ( ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بۆ ھەرێم .) دەست بەکار دەبن .. بەڵام بە لیژنەکەیان ووتووە جارێ چاوەڕوان بن، بزانین گفتووگۆکانی ھەرێم و بەغدا بەجی دەگا .. بەڵام لەھەموو حاڵەتێک لیژنەکە بەم زووانە دەگاتە ھەرێم..

 

444 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations