سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا کۆچی دوایکرد
لڤین:
سەرۆکی پێشوتری فەڕەنسا لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کەسوکارەکەی رایانگەیاندوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە جاک شیراک سەرۆکی پێشوتری فەڕەنسا لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کردوە.
جاک شیراک، لە (25/11/1932) لە دایک بوە و بۆ ماوەی دو خولی سەرۆکایەتی و لە ساڵانی (1995) بۆ ساڵی (2007) سەرۆکی فەڕەنسا بوە، پێش ئەوەش بۆ ماوەی (18) ساڵ و لە (1977) بۆ ساڵی (1995) حاکمی پاریس بوە.
635 جار بینراوە