لەسەر داخستنی کەناڵەکانی راگەیاندنی یەکێتی رونکردنەوە دەدرێت

26.09.2019

لڤین:
بەرپرسی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی رایدەگەیەنێت: هەوڵی داخستنی کەناڵەکانی یەکێتی لەلایەن دارایی گشتی یەکێتیەوە نییە، بەڵکو کەسێک هەیە دەستی بەسەردا گرتوە.

رەهبەر سەید ئیبراهیم، بەرپرسی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند، زۆر دڵگرانین بە داخستنی کەناڵەکانی یەکێتی و هەوڵێک هەیە بۆکردنەوەی کەناڵەکانی راگەیاندن و دەبێت کێشەکانیان چارەسەربکرێت، راگرتنی پارەکەش لەلایەن دارایی گشتی یەکێتییەوە نییە، بەڵکو رەنگە لەلایەن کەسێکەوە بێت.

دەشڵێت"لە ئێستاشدا هەوڵێک هەیە بۆ چارەسەرکردنیان، ئەمەشمان بە مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی گەیاندوە دەبێت هەوڵبدرێت داهێنان بکرێت و پارەی پێویست بۆ ئەو کەناڵانە دابینبکرێت".

سەبارەت بە دروستکردنی میدیای نوێ و پرۆژەی تازە وتیشی" هیچ شتێکی وام نەبیستوە، بەڵام پلان دانراوە لە کۆنگرەدا کە راگەیاندنی یەکێتی گۆڕانکاری تێدا بکرێت و شتێک پێشکەش بکرێت کە باشتر بێت".

شەوی رابردوو پەخشی ژمارەیک کەناڵەکانی یەکێتی راگیرا و لە نێویاندا کوردسات و کوردسات نیوز هەیە، کە وەک دەوترێت بە هۆی نەدانی پارەی پەخشەکەیانەوە بووە،کە ئەمەش ناڕەزایی زۆری لەلایەن میدیاکارانی ئەو حزبەو وئەندام و لایەنگرانی لێکەوتەوە.

15300 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations