پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵادا کۆدەبنەوە

26.09.2019

لڤین:

بڕیارە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆببنەوە و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و پێکهێنانی یەک لیستی تاوتوێ بکەن.

بە پێی زانیارییەکانی (لڤین پرێس)،لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتیدا پێکهێنانی لیستێکی کوردی لە ناوچە کوردستانییەکان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هاوکات ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی سێقۆڵی دەکرێت.

لە ماوەی رابردودا بەهۆی رێگریکردن لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بازگەی سماقوڵی گرژی کەوتە نێوان پەیوەندییەکانی پارتی و لەدوای ئەوە رووداوەشەوە ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم ئەو دوو حزبە کۆدەبنەوە.

578 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations