كاریگه‌ریه‌كانی خواردنی جبس له‌سه‌ر منداڵ

25.09.2019

لڤین:
 دوای قەدەغەکردنی فرۆشتنی جبس لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ناوەندەکانی خوێندندا، پسپۆڕێکی زانستی خۆراکیش مەترسییە تەندروستییەکانی خواردنی جبس بۆ منداڵان دەخاتەروو.

له‌شكر حه‌مید، پسپۆری زانستی خۆراك، مەترسییەکانی خواردنی جبسی خستوەتەوە ڕوو دەڵێت: جبس له‌كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ پێكدێت وه‌كو : (زه‌یت، خوێ،موادی پارێزه‌ر،  تام وڕه‌نگ وبۆن، نیشاسته‌) كه‌به‌شێوازێكی ناته‌ندروست  مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت  كاریگه‌ری له‌سه‌رته‌ندروستی مرۆڤ به‌گشتی ومنداڵ به‌تایبه‌تی  ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌كاربهێنرێت، مندڵ كه‌جبس ده‌خوات ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاره‌زوی خواردن (ئیشتیها)ی بۆخواردن نامێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی بێبه‌ش ده‌بێت  له‌خۆراكی به‌سود و وه‌رگرتنی ڕێژه‌یه‌كی به‌سود و له‌ڤیتامین وكانزاو پڕۆتین له‌خواردندا.

دەشڵێت: له‌پێكهاته‌ی جبسدا زه‌یت به‌كاردێت كه‌ (موهده‌ره‌جه‌) به‌هۆی پله‌ی گه‌رمی و چه‌ند جارگه‌رم كردنی زه‌یته‌كه‌وه‌ ده‌بێـه‌هۆی دروست بوونی (ئه‌ڵدیهایدو كیتۆن) ، هه‌روه‌ها كارلێكردنی پێكهاته‌ی زه‌یته‌كه‌ كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی وده‌بێـته‌هۆی دروست بوونی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی چه‌وری وزیادبوونی كۆلسترۆڵ له‌جه‌سته‌ی مرۆڤدا، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆی زیاد كردنی كێش، كه‌ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ بۆ تووش بوون به‌نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ ،هه‌روه‌ها مادده‌ی كیمیایی تام وڕه‌نگ وموادی پارێزه‌ر تێدایه‌،كه‌ماده‌ییه‌كی كیمیاییه‌و  ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌كاربێت زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ  ده‌گه‌یه‌نێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هه‌روه‌ها به‌هۆی  زۆری سوربونه‌وه‌ی جبس له‌ناو ڕۆندا ده‌بێـته‌هۆی دروست بوونی مادده‌ی ئه‌كریلامید كه‌ماده‌یه‌كه‌  له‌دروست كردنی پلاستیكدا به‌كاردێت و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و به‌رگری ناهێڵێت، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی زۆر گه‌رمۆكه‌ی تێدایه‌ كه‌ده‌بێـه‌ هۆی زیادبونی كێش له‌منداڵدا ، وه‌به‌كارهێنانی تیژی وترشی بۆتامداركردنی جبس ده‌بێته‌هۆی كلۆربوون وداخورانی ددانه‌كان و دروست بوونی حه‌ساسیه‌ت وبرینداركردنی  دیواری گه‌ده‌.

رونیشکردوەتەوە، به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر نیشاسته‌ ده‌بێته‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی  ڕێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا، وه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی  ڕێژه‌یه‌كی زۆر جبس به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌  ده‌خۆن ده‌بێته‌هۆی ئالوده‌بون بۆخواردنی جبس وئاره‌زووی خواردنی دیكه‌ی نامێنێت كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌می ناهاوسه‌نگی  له‌پێكهاته‌جۆربه‌جۆره‌كانی خۆراكی ته‌ندروستدا.

ئەو پسپۆڕەی بواری خۆراک نوسیویەتی، ڕێژه‌یه‌كی زۆر خوێ له‌دروستی كردنی جبسدا به‌كاردێت كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی  به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و زیان به‌گورچیله‌كانی منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت.


544 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations