هەوڵدەدرێت فەرمانی دەستگیرکردنی سەرحەد قادر هەڵبوەشێنرێتەوە

24.09.2019

لڤین:
وەزارەتی ناوخۆی عێراق  لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەواوی غیاباتەكانی بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركوك هەڵوەشاندوەتەوە، بەڵام هێشتا دیار نیە کەی دەگەڕێتەوە بۆ شاری کەرکوک.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركوك، لە دوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە نەگەڕاوەتەوە سەر كارەكەیی و ئەو ماوەیە بە ئامادەنەبوو هەژماركراوە، لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانی دەستگیركردنی هەیە لەلایەن بەغداوە.

وەزیری ناوخۆی هەرێم داوای لە وەزیری ناوخۆی عێراق کردوە چارەسەر کێشەی عەمید سەرحەد قادر بکات و غیاباتەکانی بۆ هەڵبوەشێنێتەوە، لە بەرامبەردا وەزیری ناوخۆی عێراق بە نوسراوێك داوای دۆسییەكەی سەرحەد قادری لە پۆلیسی كەركوك كردووە، سەرەتا غیاباتەكانی هەڵوەشاندۆتەوە، بەڵام هێشتا فەرمانی دەستگیركردنەكەی ماوە".

لە ئێستاشدا هەوڵێک هەیە بۆئەوەی هەوڵ هەیە فەرمانی دەستگیركردنەكەی هەڵبوەشێتەوە بگەڕێتەوە بۆ سەر كارەكەی.

لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە بڕیاری دەستگیکردن بۆ عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی کەرکوک دەرچوو، لەوکاتەشەوە شاری کەرکوکی بەجێهێشتوە و دەوامی نەکردوە.


757 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations