وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندنی بڵاوکردەوە

24.09.2019

لڤین:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵنامه‌ی خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌كانی بۆساڵی 2019-2020 بڵاوکردەوە و بە پێی ساڵنامەکە بۆ خوێندنی ساڵی 2020-2021 خوێندن 14 رۆژ پێش ده‌خرێت. 

وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلولی 2019) ساڵنامه‌ی خوێندنی بۆساڵی 2019-2020 بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م له‌ 7ی كانوونی دووه‌می 2020 ده‌ستپێده‌كات و له‌ 16ی كانوونی دووه‌م كۆتایی دێت".

پشووی وه‌رزی یه‌كه‌می ساڵی خوێندن له‌ 18ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2020 ده‌ستپێده‌كات و تا ڕۆژی 23ی كانوونی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆژی 25ی كانوونی دووه‌می 2020 وه‌رزی دووه‌می خوێندن ده‌ستپێده‌كات.

هەر بەپێی خشتەکە پشووی وه‌رزی به‌هاره‌ی خوێندن له‌ 11ی ئازاری 2020 ده‌ستپێده‌كات و تا 24ی ئازار به‌رده‌وام ده‌بێت.

235 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations