سێ کەس بە فیشەک بریندار کران

23.09.2019

لڤین:

لە بەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی لە روداوێکی تەقە کردندا سێ کەس بریندار کران.

ئەمڕۆ ( دوو شەممە،٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ )،سایتی زەمەن لە هەواڵیکدا ئاشکرای کردووە،سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی راگەیاندوە" کەمێک لەمەوبەر روداوێکی تەقە کردن لە بەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی رویداوە، کە لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی تر کراوە".

سەرچاوەکە وتویەتی" بەهۆی تەقە کردنەکەوە سێ کەس بریندار بوون و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بۆ گواستنەوەی بریندارەکان گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە".

سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە، سەرچاوەکە ئاشکرای کردوە" تائێستا هۆکاری روداوەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە".

540 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations