لەبارەی هەزار دیناری و پارە بچوکەکانەوە بڕیارێکی نوێ دەرکرا

23.09.2019

لڤین:

بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاندوە، بەمەبەستی نەهێشتنی کەمی ئەو پارانە لەبازاڕدا بڕیار دراوە بڕیکی زیاتر بنێردرێتە بانکەکانەوە.

ئەمڕۆ ( دوو شەممە، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ )  بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا بە پڕکردنەوەی کەمی پارە بچوکەکان لە بانکەکاندا ئەمەش بەمەبەستی نەهێشتنی کەمی ئەو پارانە لەبازاڕدا.

جێگەی ئاماژە پێدانە بڕیارەکەی ئەمڕۆی بانکی مەرکەزی بڕیارێکی پێشوتری ئەو بانکە هەڵدەوەشێنێتەوە بۆ کەمی دانانی پارەی بچوک لەبانکەکاندا، بڕیارەکەی پێشوی بانکی ناوەندی بۆ کشاندنەوەی پارەی بچوک لەڕێژەیەکی دیاریکراو وە کاتێکی دیاریکراوە بەهۆی ئەوە بوو ژمارەیەکی زۆری ئەو پارانە پێشتر لە بانکەکاندا تەلەف دەبوون وە لەبازاڕەکاندا زۆربوون و مامەڵە پێوەکردنیان قورس بوو.

5516 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations