یه‌كێتی به‌ مه‌رجی نوێوه‌ له‌گه‌ڵ پارتی كۆ ده‌بێته‌وه‌

23.09.2019

لڤین: 
یه‌كێتی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی لیژنه‌ی باڵای دانوستانكاریدا ئه‌و باوه‌ڕه‌ له‌لای سه‌ركرده‌كانی دروست بووه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ پارتی بگۆڕن و به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازمامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. 

یه‌كێتی ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر كۆی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ نێوان ئه‌وان و پارتی هه‌یه‌، جارێكی دیكه‌ به‌ سیاسیه‌تێكی نوێ و به‌ مه‌رجی نوێیه‌وه‌ گه‌ڕێكی دانوستاندن له‌گه‌ڵ پارتی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌و حزبه‌ پێیوایه‌ پارتی بە هیچ یه‌كێك له‌ پاكێجه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه‌یان پابه‌ند نه‌بووه‌.

بابه‌تی كشاندنه‌وه‌ و بایكۆتی به‌شداریكردن له‌ حكومه‌ت كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسیه‌وه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی یه‌كێتی وه‌ك پێشوو نابێت به‌رده‌وام بێت. 

9880 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations