باوەنور؛ گەنجێک خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا

23.09.2019

لڤین:
بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای کەلار گەنجێک بەهۆی خۆهەڵواسینەوە گیانی لەدەستدا و پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە.

مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری، وتەبیژی  پۆلیسی گەرمیان، بڵاویکردوەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەناحییەی باوەنوورەوە گەنجێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار کەبەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو بەوتەی کەسوکاری ئەوتەرمە بەناوی (فریاد جەماڵ علی ) لەدایکبووی 1996.

پۆلیس دەشڵێت: گەنجەکە دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ چوە بۆسەرکار کە دوکانی خواردەمەنی هەیە لە ناحییەی ناوبراو لەنێو دوکانەکەیدا خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی کەسوکارەکەی بۆ پۆلیس" گەنجەکە هیچ کێشەیەکی نەبووەو تائێستا هۆکاری خۆخنکاندنی نادیارە، لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی هێنرایە بەشی پزیشکی دادوەری کەلار و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەکردوە لەسەرهۆکاری حاڵەتەکە".

542 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations