پارتی دەیەوێت ئەمڕۆ سەردانی یەكێتی بكات

23.09.2019

لڤین: 
پارتی دەیەوێت بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی نێوانیان ئەمڕۆ دوو شەممە سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بكات بەڵام تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵەش یەكێتی وەڵامی پارتی نەداوەتەوە بۆ ئەو كۆبونەوەیە. 

سەرچاوەیەكی نزیك لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە (لڤین پرێس)ی رایگەیاند مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای كردووە سەردانی یەكێتی بكەن و كۆبونەوەیەكی دۆستنە ئەنجام بدەن، بەڵام تا ئێستا یەكێتی وەڵامی نەداوەتەوە. 

پارتی لەو داواكاریەدا وتویەتی ئەمڕۆ دوو شەممە دەمانەوێت سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بكەین، بەڵام بەهۆی رووداوی رێگری كردن لە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وەڵامی یەكلا كەرەوە بە پارتی نەدراوەتەوە. 

1446 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations