پارتی سێ بارەگای لە كەركوك وەردەگرێتەوە

23.09.2019

لڤین: 
سەرۆك وەزیرانی عێراق 3 بارەگای پارتی لە كەركوك رادەستی ئەو حزبە دەكاتەوە و بڕیارە پێش دەستپێكردنی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگا ئەو حزبە بەشێوەیەكی فەرمی بگەڕێتەوە شارەكە.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەبارەی چەند بارەگایەكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنوری ئیدارەكەی كەركوك  بڕیاری دەركردووە دەستكراوە بە چۆڵ كردنیان. 

ئەو بڕیارەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە مەبەستی گەڕانەوەی پارتیە بۆ شاری كەركوك كە ماوەی 2 ساڵە پارتی ئەو شارەی بەجێهێشتووە و بریارە وەك ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكان بگەڕێتەوە شارەكە. 

ئەو بارەگایانەی بڕیاری رادەستكردنەوەیان دراوە پێكهاتووە لە بارەگای لق و بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی و بارەگای ناوچەی یەكی حزبەكە لە شارەكە. 

ئەو بڕیارە ناڕەزایی بەشێك لە توركمان و عەرەبەكانی شارەكەی لێكەوتووەتەوە و هەڕەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەكەن باس لەوە دەكەن كە پارتی خزمەتی بەشارەكە نەكردووە. 

2215 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations