ديارده‌ى ڕێگرتن له‌بازگه‌كانى پايته‌خت چيمان پێده‌ڵێ

22.09.2019

لڤین: لە هەژماری خالید حاجی وادی وەرگیراوە

ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ پارتى ديموكراتى كوردستان، بازگه‌ كانى ڕۆشتنه‌ ناو هه‌ولێرى كردۆته‌ بازگه‌يه‌كى ته‌واو حيزبى و خه‌ريكه‌ سيماى هه‌ولێر له‌ پايته‌خته‌وه‌ ده‌كاته‌ باره‌گايه‌كى حيزبى ته‌واو.

ئه‌م حاڵه‌ته‌ى ئه‌مڕۆ ڕێگرتن له‌ مه‌حمود سه‌نگاوى زۆر جياوازتر بوو له‌ حاڵه‌ته‌كانى كه‌!. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌هه‌نگاوه‌كانى پێشودا كێشه‌ى مل ملانێى هێزو هاوسه‌نگى و كێبڕكێكى زۆرينه‌و كه‌مينه‌ وجودى هه‌بوو، هه‌ندێ جار له‌ئه‌نجامى په‌رچه‌كردارى توندا ڕويده‌دا، سه‌ره‌ ڕاى ئه‌وه‌ش هه‌موو حاڵه‌ته‌كانى ڕێگرتنو ئاوديو كردن له‌بازگه‌كانه‌وه‌ كارێكى نا ديموكراسى و مايه‌ى په‌ژم بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌زمونى هه‌رێم.

به‌ڵام ئه‌مجاره‌يان بۆ جياوازتربوو؟، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پارتى بوو بوو به‌زۆرينه‌ى په‌رله‌مانى و هه‌موو لايه‌نه‌كانيش ئه‌و زۆرينه‌يان قبوڵ كردبوو، حكومه‌ت حكومه‌تى پارتيه‌، لايه‌نه‌كانى كه‌ ڕۆڵێكى ته‌واو كارى ده‌گێڕن واتا ته‌نها بۆ جوانكردنى نمايشه‌كه‌و ڕه‌نگاو ڕه‌نكردنى ئه‌و تابلۆن كه‌پارتى خاوه‌ندارى ده‌كات ئه‌م لايه‌نانه‌ به‌شدارى پێكراون، ئه‌مه‌ ڕاستيه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره‌و هه‌موو لايه‌نه‌كانيش ده‌يزانن.

كه‌واته‌ پرسيارى جدى لێره‌دا ئه‌وه‌يه‌، پارتى كاتێك سياسه‌تى كابينه‌كه‌ى ڕاگه‌ياند يه‌كێك له‌ خاڵه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كان كه‌وا جه‌ختى لێده‌كرده‌وه‌، يه‌ك خستنه‌وه‌ى ته‌واوى ئيدارات و نه‌هێشتنى حاڵه‌تى دوو ئيداره‌ى بوو له‌ ته‌واوى داو ده‌زگاكانى حكومه‌تدا، به‌تايبه‌ت يه‌كخستنى هێزى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانى ناوخۆ ئاسايش، ئايا له‌دۆخێكى ئاوادا به‌بێ هۆ ڕێگرى ده‌كرێ له‌ ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى له‌هه‌مان كاتدا فه‌رمانده‌يه‌كى سه‌ربازييه‌!.

ئايا ئه‌م هه‌نگاوانه‌ پێمان ناڵێ دواى چوار ساڵى كه‌ كه‌ليمه‌ى خيتامى ئه‌م كابينه‌ش ئه‌وه‌ بێت بڵێن خه‌ونمان هه‌بوو ديارده‌ى دوو ئيداره‌يى نه‌هێڵين هێزه‌كان يه‌ك بخه‌ين، به‌ڵام له‌به‌ر ئاسته‌نگه‌كان نه‌مان توانى!؟.

ئايا ئه‌م هه‌نگاوه‌ نابێته‌ هۆى ڕاچڵه‌كينى بێمتمانه‌يى ته‌واوى ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازى و ئه‌منيانه‌ى كه‌ ئه‌م كابينه‌ به‌ته‌مابوو يه‌كيان بخات؟، له‌كاتێكدا له‌نێوان ئه‌م دووحيزبه‌دا مێژوويه‌كى شه‌ڕى ناوخۆى خوێناوى هه‌يه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ نابێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و پێشمه‌رگه‌و فه‌رماندانه‌ى ڕۆژێك له‌ ڕۆژان له‌گه‌ڵ پارتيدا به‌شه‌ڕ هاتون، هه‌رگيز مل نه‌ده‌ن بۆ يه‌كخستنه‌وه‌ى ناو ماڵى كوردو يه‌ك ئيداره‌ى، له‌ترسى تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ ئيدى ئه‌و نێته‌ش هه‌بوو بۆ قبوڵ كردنى زۆرينه‌ى په‌رله‌مانى شكست ناهێنێته‌وه‌!.

من له‌هه‌موو بارێكدا له‌م هه‌نگاوه‌دا زه‌ره‌ر مه‌ندى يه‌كه‌م پارتى ده‌بينم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌بوو ئه‌و زۆرينه‌ى په‌رله‌مانيه‌ى به‌ده‌ستى هێناوه‌ هه‌مووان قبوڵيان كردووه‌ هه‌وڵى بدايه‌ به‌متمانه‌و كاڵ كردنه‌وه‌ى برينه‌كان زياترو زياتر بيبردايه‌ته‌ پێش نه‌ك به‌م هه‌نگاوانه‌ بێمتمانه‌يى و به‌دگومانى زاڵ بكات، چونكه‌ ئه‌وه‌ى له‌هه‌مووان زياتر پێويستى به‌متمانه‌ به‌خشينه‌وه‌يه‌ تاهه‌مووان هه‌ست بكه‌ن له‌ژێر حوكم ڕانيه‌كه‌يدا بێ ترس له‌ڕقى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ ئارام ده‌ژين له‌ئێستادا پارتيه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و هێزه‌ى ده‌يه‌وێ حوكم ڕانى گه‌لێك بكات ده‌بێت بتوانێ متمانه‌و دڵيان به‌ده‌س بێنێ گره‌نتى به‌كه‌رامه‌ته‌وه‌ ژيانيان بكات.

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ پێمان ده‌ڵێن عه‌قڵێتى حوكمدارى بۆ قبوڵكردنى حوكمى زۆرينه‌ى په‌رله‌مانى له‌سايه‌ى له‌م جيله‌ سياسيه‌ى ئێستادا هه‌رگيز به‌دى نايه‌!.

656 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations