بە تۆمەتی تەقەكردن لە بارەگاكانی یەكێتی 3 كەس دەستگیر كران

22.09.2019

لڤین: 
ئاسایش و پۆلیس بە تۆمەتی تەقەكردن لە بارەگای كۆمیتەكانی یەكێتی لە شاری هەولێر سێ كەسی دەستگیر كردووە و دەڵێت بۆ تێكدانی پەیوەندی پارتی و یەكێتی ئەوكارەیان كردووە.  

سەرچاوەیەك لە مەڵبەندی یەكێتی لە شاری هەولێر بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند، شەوی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە ئاگادار كراوینەتەوە كە سێ كەسیان دەستگیر كردووە كە تۆمەتبارن بە تەقە كردن لە بارەگاكانمان. 

دوای ئەوەی شەوی هەینی تەقە لە بارەگای كۆمیتەی 4 و 5ی یەكێتی كرا كە لە یەك بینادان، لێكۆڵینەوەكان دەستیان پێكرد كە ئاسایشی ئەو شارە بەشێوەیەكی توند دەستی بە لێكۆڵینەوە كردبوو بە شێوەیەك سەرجەم هاردی كامێراكانی ئەو دەوروبەرەی بردبوو بە بێ ئەوەی بهێڵێت هیچ كەس و لایەنێك سەیریان بكاتەوە. 

 بە گوێرەی وتەی سەرچاوەكەی (لڤین پرێس) ئەو كەسانەی دەستگیر كراون ژمارەیان 3 كەسە و تا ئێستا لێكۆڵینەوەكانیان بەشێوەیەكی فەرمی بە دەست یەكێتی نەگەیشتووە بەڵكو تەنها ئەوەندەیان بە بەرپرسانی مەڵبەند وتووە كە ئەو كەسانە بۆ تێكدانی پەیوەندی نێوان یەكێتی و پارتی ئەو كارەیان كردووە.

1469 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations