مانی پێشەنگایەتی لە محەمەد سەڵاح وەردەگرێت

21.09.2019

لڤین: 
پێدەچێت بە هۆی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی مانی ببێتە ئەستێرەی یەكەمی یانەی لڤەرپووڵ و پێشەنگی و سەركردایەتی تیپەكە لە محەمەد سەڵاح وەر بگرێتەوە. 

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رایگەیاند، یانەی لیڤەرپوول پلانی داناوە گرێبەستی مانێ تاوەكو هاوینی ساڵی 2025 نوێبكاتەوە، لەكاتێكدا چەند یانەیەكی گەورەی ئەوروپا چاودێری ئەو یاریزانە دەكەن.

رۆژنامەكە دەشڵێت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی مانێ دەبێتە خاوەنی گەورەترین مووچە لە یانەكەدا، بەمەش پێش محەممەد سەڵاح دەكەوێت كە 200 هەزار پاوەند مووچەی هەفتانەیەتی.

گرێبەستی مانێ تاوەكو هاوینی 2023 لەگەڵ یانە ئینگلیزییەكە، بەڵام گفتوگۆكانی نێو یانەكە بۆ زیاتر درێژكردنەوەی گرێبەستی ئەو هێرشبەرە دەستیانپێكردووە.

530 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations