ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێكرد

21.09.2019

لڤین: 
بەیانی ئەمڕِۆ 21ی ئەیلول ساڵی نوێی خوێندنی 2019 بۆ 2020 دەستی پێكرد و سەرۆكی حكومەت لە شاری دهۆكەوە دەستپێكدرنی خوێندی ئەمساڵی بە فەرمی راگەیاند. 

هەرچەندە ئەم ساڵی وەزیر نویچی پەروەردە دەست بەكار بووە و چەندین برشیاری لەبارەی رێكخستنەوەی كاورباری وەزارەتی پەروەردە دەركردووە بەلام تا ئێستا هیچ یەكێك لە بڕیارەكانی وەزیرە نێیەكە بە تەواوەتی جێگیر نەكراوە. 

ئەمڕۆش یەكەمین رۆژی خوێندن دەستی پێكرد و بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە ملیۆنێك و ٧٠٠ هەزار خوێندكار لە قۆناغەكانی بنەڕەتیی و ئامادەیی دەخوێنن، ساڵانەش زیاتر لە ١٠٠ هەزار خوێندكار لە پۆلی یەكی بنەڕەتیی وەردەگیرێن.

لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمدا تەنها شەش هەزار و ٧٣٤ خوێندنگای حكومیی هەن، ئەوەش بووەتە كێشە بۆ پرۆسەی خوێندن كە لە هەندێك شوێندا خوێندنگەكان 3 دەوامی تیادا دەكرێت و بەشێك لە بیناكانیش خێرخوازان دروستیان كردووە یان نۆژەنیان كردووەتەوە. 

164 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations