بەشی پێنجەم و کۆتایی نەخشە ڕێگای دانوستان

20.09.2019

لڤین: لە ئەژمارەی ( ئەحمەدی حاجی ڕەشید ) ەوە وەرگیراوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵ بژاردەکانی بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان لەیاسای بوجەدا ئاشکرا دەکات و لە بەشی پینجەم و کۆتایدا ڕایگەیاندوە، قوتی خەڵک پیرۆزترین هەوڵدان.

بەشی پێنجەم و کۆتایی: قوتی خەڵک پیرۆزترین هەوڵدان
ئەگەری سێ هەم : تێ نەپەڕاندنی بوجە
کاتێک باسی تەوسیفی وەزیفی دەکەین دەڵێن پەرلەمانتار تەنها دوو کاری هەیە ئەویش یاسا دانان و چاودێری کردنی دەزگای جێبەجێکردن ،هەندی بەرێزیش نوێنەرایەتی بۆ زیاد دەکان جا نوێنەری نەتەوە یان ئاین یان پارێزگا یان ناوچە هەموو ئەمانە هەربۆ ئەو دوو کارەیە یاسای گونجاو و چاودێری بەرهەمدار.
ئیمە لە پەرلەمانی بغداد کوتلە بچوکەکانی وەک کۆمەڵ و یەکگرتوو ناڵێم ئایا کوتلەکانی وەک پارتی دیموکراتی کوردستان ویەکێتی نیشتیمانی و گۆڕان و نەوەی نوێش کە زیاتر لە ( ٢ ) کورسیان هەبێت تا چەند کاریان بەو ئاڕاستەیە کردوە کە پسپۆری چۆنمان دەوێت بۆ پەرلەمان چونکە بەدڵنیایەوە پسپۆری هێزە سونی و شیعیەکان بەتواناترن ،کاتیک دەڵێن کوتلە سیاسیەکان بەرنامەیان نیە مەبەستمان ئەوەیە چۆن بتوانین یاسایەک تێپەرێنین یان چۆن ڕێگە لە یاسایەک بگرین تێنەپەرێت تا بەرژەوەندی خەڵک و هاوڵاتیانی ئیمەی تیدانەبێت بۆنمونە ئێستاشی لەگەڵ بێت لەکاتی یاسای پاریزگاکاندا ئەو کوتلە و کەسانەی چونە دەرەوە بۆ ئیمەیان ڕون نەکردەوە بۆ دەچنە دەرەوە بۆیە تێنەپەراندنی یاسایەک ئامانجی تایبەتی هەیە بۆ نمونە:
لە ساڵی ٢٠١٤ بڕی نەوتی سەپێنراو بەسەر هەرێمدا کە ڕادەستی عێراقی بکات ( ٤٠٠٠٠٠ ) چوارسەد هەزار بەرمیل بوو لە ئەسڵی ( ٥ ) وەزیرە کوردەکەش ( ٣ ) وەزیریان واژوی پرۆژەکەی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردبوو ئەو دوانەکەی دیکەش یەکێکیان لە دەرەوەی وڵات بوو و ئەوی تریان پرسەی ماتەمینیان هەبوو ، بەڵام کە زانرا پرۆژەکە لە بەرژەوەندی کوردنیە زیانی گەورەی پێداگەیەنێت پرۆژەکە تێنەپەری ، ئەم محاوەلەیەمان لە ٢٠١٨ کردەوە کاتێک ڕێژەی کوردیان لە ۱۷٪ گۆری بۆ ١٢،٦٧٪ بەڵام بۆمان نەچوە سەر چونکە هێزە شیعی و سونیەکان بەیەکەوە تێیان پەراند.
یەکێک لەو خاڵانەی کە کورد ڕزگار دەکات لە بگرەو بێنەی ڕادەست کردن و ڕادەست نەکردن وموچەی فەرمانبەرانیش دەپارێزێت بریتیە لە تێنەپەڕاندی یاسای بوجەو کارکردن بە یاسای بوجەی سڵی ( ٢٠١٩ ) ،
کەبەپێی یاسای ئیدارەی مالی لە ماددەی ( ١٣ ) بڕگەی (سێ هەم) بەدەق هاتوە:لەکاتی تێنەپەراندنی یاسای بوجەی فیدراڵیدا بۆ ساڵێکی دیاری کراو، ئەوا بەیاناتی کۆتایی بۆ ساڵی پێشوو دەبنە بنەماو بنچینە بۆ ساڵی نۆێ، ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بۆ ئیقرار کردن .
لەم حاڵەتەدا چ بەیاناتێک لەئەنجامی جێبەجێکردنی ماددەی ( ١٠ ) بڕگەی (ج) بەدەست هاتوە لە ساڵی ٢٠٢٠ جێبەجێ دەکرێتەوە.
بەڵام هەرێم و نوێنەرانی کورد چۆن دەتوانن ئەم گەمەیە بکەن کە تیمی بەرانبەرمان زۆر بەهێزن لە فەن و فنونی دانوستان و تعگیلی نیصاب و فلکەو لۆف لێدان ، تسویف و فەردای ئیرانیەکان .
چونکە تێنەپەڕاندنی بوجە هەروا ئاسان نیە و ئابوری وڵات توشی شۆک دەکات و تائێستا تەنها دوو ساڵ یاسای بوجە نەبوە لە دوای روخانی ڕژێمەوە ئەوانیش ساڵەکانی ( ٢٠٠٤ ) و ( ٢٠١٤ ) بوون. ئیستەشی لەگەڵ بێت دیوانی چاودێری دارایی نەیتوانیوە ژمێرەی کۆتایی ئەو دوو ساڵە تەواو بکات.
لەو گەمەیەدا نابێت کورد ببێت بە گەمەکەری سەرەکی چونکە دەبێت بە ئەسڵی گرفتەکە بوون بە بەشێک لە گرفت باشترە چونکە دەتوانرێت لە داوایدا ببین بە بە شێک لە چارەسەر ، ئەم گەمەیەش لە جاران ئاسانترە بە هۆی بۆنی موالات و موعارەزەوە کە بەتایبەت معارەزە دەکرێت دەغدەغەی سۆزی بکرێت و ئەستەمە ( ١٦٧ ) ئەندام بەبێ کورد کۆبکرێتەوە بۆ هیچ لایەکیان کە لە هەرەکاتە باشەکاندا نزیکەی ( ٥٠_٦٠ ) ئەندامیک غائیبن و ئامادە نابن .
ئەمانەی کە باسم کرد ئەو سێ ئەگەرەن کە دەکرێت وەک نەخشە ڕێگاش بەکار بهێنرێت.

243 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations