یەکێتی بڕیاریدا رێگری لە هاتنی بەرپرسەکانی پارتی بکات بۆ زۆنی سەوز

19.09.2019

لڤین:

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لایەن پارتیەوە رێگری لێکرا بچێتە شاری هەولێر، لە بەرامبەردا یەکێتی بڕیاریدا رێگری لە بەرپرسەکانی پارتی بکات بێنە زۆنی سەوز.

بە پێی زانیارییەکانی ( لڤین پرێس ) دوای ئەوەی رێگری لە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی کرا بچیتە ناو شاری هەولێر یەکیتی لە ئاستی باڵادا پەیوەندی کردوە بە بەرپرسانی پارتییەوە و داوایلێکردون بە زوترین کات داوای لێبوردن لە یەکێتی بکەن.

زانیارییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، یەکێتی بڕیاریداوە بۆ لەمەودوا رێگری لە بەرپرسانی پارتی بکات بێنە سنوری زۆنی سەوزەوە،  ئەو بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەمرۆ رێگری لە مەحمود سەنگاوی کرا بچێتە شاری هەولێر بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی.

18056 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations