ترەمپ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکای دیاریکرد

19.09.2019

لڤین:

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دیبلۆماتکار ڕۆبەرت ئۆبرایەنی بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەستنیشانکرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئۆبرایەنی بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دەستنیشانکرد و دوای سوێندخواردنی یاسایی دەستبەکاردەبێت.

ئەو کەسەی بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەلایەن سەرۆکی وڵاتەکەوە دەستنیشان دەکرێت، پێویستی بەوە نیە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاوە پەسەندبکرێت.

ئۆبرایەن لە شاری لۆس ئەنجلۆس لەدایکبووە و ساڵی ١٩٩١ کۆلیژی یاسای لە زانکۆی کالیفۆرنیا تەواوکردوە، وەکو پارێزەر کاری بۆ چەندین کۆمپانیای ئەمریکی کردوە، سەرەتا وەک پارێزەر کاری کردوە دواتریش راوێژکاری کۆماریەکان بوە بۆ کاروباری دەرەوە، لەلایەن جۆرج دەبلو بۆش، سەرۆکی پێشوتری ئەمریکاوە وەک  نێردەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان دیاریکراوە.

213 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations