بە کەفالەت فەرهاد پیرباڵ ئازاد کرا

18.09.2019

لڤین:

دادگای تاوانی هەولێر/١ بڕیاریدا بە ئازاد کردنی دکتۆر فەرهاد پیرباڵ بە کەفالەتی ١٠ ملیۆن دینار تا ڕۆژی دادگای کردنەکەی.

بە پێی بەڵگەنامەیەک کە ئەمڕۆ ( ١٨ / ٩ / ٢٠١٩ ) دەرچوە و وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەتووە،دادگای تاوانەکانی هەولێر / بە کەفالەتی ( ١٠ ملیۆن ) دینار بڕیاری ئازاد کردنی دکتۆر ( فەرهاد پیرباڵ )ی داوە تا ڕۆژی دادگای کردنی.

دکتۆر فەرهاد پیرباڵ بەهۆی سوتاندنی ماڵی وەفایی لە هەولێر ، بەبڕیاری دادگا و بەماددەی ٣٤٢ لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکرا.

972 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations