دادگای ئەوروپا بڕیاری ئازادكردنی دەمیرتاشی دواخست

18.09.2019

لڤین: 
ئەمڕۆ دانیشتنی دادگاییكردنی سەلاحەدین دەمیرتاش لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە باڵەخانەی دادوەرانی باڵای دادگا بەڕێوەچوو.

بەشێك لە بەرپرسان و پەرلەمانتارانی هەدەپە و نوێنەری جەهەپە لە پرۆسەی دادگایی كردنەكەدا ئامادەبوون و پارێزەرانی دەمیرتاش ڕایانگەیاند، بۆ ئەوەی دانوستانەكان لەنێوان عەبدوڵا ئۆجالان و بەرپرسانی دەوڵەتدا سەربكەوێت، دەمیرتاش ڕۆڵی گێڕاوە.

لەدادگاییەكەدا كۆمسیاری مافی مرۆڤی ئەوروپا دونجا میجاتۆڤیج بەشداری دانیشتنی دادگای كرد و ڕایگەیاند، لە توركیا زیان بە سەروەری دادگاكان گەیشتتووە و دادگا بۆ چەوساندنەوەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان بەكاردەهێنرێت.

پڕۆسەی دادگایی كردنەكە تایبەت بوو بە پاراستنی دەمیرتاش و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دادگا بڕیاری كۆتایی بدات لەو بارەیەوە. 

864 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations