گەرمیان؛ لە روداوێکی هاتوچۆدا 12 هاوڵاتی برینداربوون

18.09.2019

لڤین:

بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆ  لەسەر ڕێگای کەلار - جەلەولا، نزیک ناحیەی کوڵەجۆ لەجۆری وەرگەڕان 12 کەس برینداربون. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردوەتەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 لەسەر ڕێگای کەلار - جەلەولا، نزیک ناحیەی کوڵەجۆ، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز کە بەئاراستەی ناحیەی جەلەلا ڕۆشتوە 12 کەس برینداربون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، لەئێستادا لەلایەن تیمی هاتوچۆی ناحیەی کوڵەجۆ وە لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردوە.



178 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations