راهێنەری بەرشەلۆنە: هێڵی هێرشبەرمان كێشەی هەیە

18.09.2019

لڤین: 
راهێنەری بەرشەلۆنە باسی لە بەهێزی یانەی دۆرتمۆند كرد و ئاشكرای دەكات شتیگن توانی یانەكەی رزگار بكات و ئەوەش ئاشكرا دەكات هێڵی هێرشبەری یانەكە پێویستتیان بەوەیە زۆرتر پێكەوە یاری بكەن. 

ئەرنستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دوای یەكسان بوونی لەگەڵ یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە یەكەم گەڕی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ، وتی: توشی كێشەی زۆر بوین و هەلی زۆریان دروستكرد بۆ گۆڵ، ئێمەش كەمترین هەلی گۆڵمان هەبوو، ئەوان بەهێزن لە یاریگای خۆیان.

ئەو باسی لە بەهێزی دۆرتمۆند كرد وتی یارییەكەیان لە ئێمە ئاڵۆز كرد، بە خۆشحاڵییەوە شتیگن ئامادەبوو، لەبارەی میسیەوە ئاشكرای كرد زۆر لەگەڵ هاورێكانی راهێنانی نەكردبوو، ئەوەی پێویست بوو كردی لە یارییەكەدا.

راهێنەری بەرشەلۆنە وتیشی: یاریزانەكانی پێشەوە پێویستیان بەوەیە زیاتر پێكەوە یاریی بكەن تا لێكتێبگەن، ئەم یارییە هەنگاوی یەكەم بوو.

ڤالڤێردی، ئەوەشی رونكردەوە، میسی لە وەرزی رابردوەوە یاریی بۆ بەرشەلۆنە نەكردوە، چووە ناو یارییەكە كە ریتمی زۆر خێرا بوو، سوارێزیش یەكەم یاریی بوو كە 90 خولەك یاریی بكات.

راهێنەرەكە ئەوەشی رونكردەوە: راستە لەدەرەوەی یاریگای خۆمان توشی كێشە دەبین، بەڵام نابێت بیرمان بچێت كە ئەمە یەكەم یاریی میسی بوو دوای پێكان، یەكەم یاریی تەواوی 90 خولەكی سوارێز بوو، ئالبا توشی پێكانبوو، دۆرتمۆندیش زۆر بەهێزە لە یاریگای خۆی.

482 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations