ئێڤار ئیبراهیم رونکردنەوە لەسەر نرخی جلوبەرگەکانی دەدات

17.09.2019

لڤین:

لەسەر کڕینی جلوبەرگەکەی لە کاتی پەرلەمانتاریدا، پەرلەمانتارێکی پێشوی بزوتنەوەی گۆران رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

ئێڤار ئیبراهیم، پەرلەمانتاری پێشووی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، شەوی رابردوو لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، باس لە خولیای خۆی بۆ جڵگۆڕن دەكات و دەڵێت: لە ماوەی پێنج ساڵی پەرلەمانتاریمدا جلم دووبارە نەكردووەتەوە و هەموو رۆژێك جلێكی نوێم پۆشیوە.

هێڤار ئیبراهیم لە رونکردنەوەکەیدا دەڵێت: من بەڕاشكاوانەو بەڕاستگۆیی وتومە ئەوكاتەی پەرلەمانتار بووم هیچ رۆژێك بەجلی دووبارە نەچوومەتە پەرلەمان من وەكو هەر  ئافرەتێكی تر بەسروشتی  حەزم لەرێك پۆشییە، بەڵام هەرگیز رۆژێك جلی گران بەهام نەپۆشیووە".

دەشڵێت"ئەو كراسانەی كەمن دەیكڕم و كڕیومە لەبازاڕی میللی (تەیراوەو كوڕان) ی شاری هەولێر بووە كەرۆژانە كراسی كوردی بەپێنج هەزار دینار لەسەر عەرەبانە هەراج دەكرێت، لەكاتێكدا پەرلەمانتاری وامان هەبوو مانگانە قاتێكی ئیتاڵی  و جانتایەكی ئیتاڵی بەپێنج هەزار دۆلار كڕیووە".

بە پێی لێکدانەوەیەکی (لڤین پرێس)  کردویەتی لەو ماوەیەی کە پەرلەمانتار بووە بە كۆی گشتی یەك هەزار و 800كراسی كڕیوە، ئەگەر هەر كراسێك كە كڕیویەتی بە بێ هیچ پێداویستیەكیتری بە 10هەزار دینار كڕیبێتی بڕی 18 ملیۆن دیناری داوە بەكراس كە ئەو نرخە كەمترینە و هیچ كەرەستەیەكی تری بۆ حساب نەكراوە. 

ئەو پەرلەمانتارە بە بێ ئاماژەدان بە ناوی لڤین وەڵامدەداتەوە و دەڵێت "ئەگەر من  مانگانە 30كراسیشم كڕی بێت دەكاتە تەنیا 150 هەزار دینار ، لەكاتێكدا پەرلەمانتاری وامان هەبوو مانگانە قاتێكی ئیتاڵی  و جانتایەكی ئیتاڵی بەپێنج هەزار دۆلار كڕیووە".

11971 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations