ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی وەڵامی حکومەتی سوریای دەداتەوە

17.09.2019

لڤین: 
ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی رەتیدەكاتەوە هێزەكانیان تاوانیان ئەنجام دابێت و دەڵێت ئەو تۆمەتانەی وەزارەتی دەرەوە دوورە لە ڕاستی و هەمووی درۆیە و ئێمە ڕەتی دەكەینەوە.

ئەنجومەنی سوریای دیموكراتیك ئەو تۆمەتانەی ڕەتكردەوە كە ڕژێمی سوریا لە ڕێگەی وەزارەتی كاروباری دەرەوە خستویەتە پاڵ هێزەكانی سوریای دیموكراتی و دەڵێت: ئەو تۆمەتانەی وەزارەتی دەرەوە دوورە لە ڕاستی و هەمووی درۆیە و ئێمە ڕەتی دەكەینەوە.

ئەو ئەنجومەنە كە سەرپەرشتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا دەكات و دەشڵێت "ئێمە ئەو تاوانانە بەدەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان 'گەرەنتیكەران' لە ئاستانە بەڕێوە دەچێت نازانین، كە ئامانج لێی ڕازیكردنی لایەنی توركییە و خەریكی لێكتێگەیشتن و ئاساییكردنەوەن". 

باسی ئەوەشی كردووە "دەبوایە حكومەتی شام باسی ئەو تاوانانەی ڕژێمی توركیای كردبایە لەبارەی بەرفراوانكردنی داگیركەرییەكانی لەسەر خاكی سوریا".

لە ڕاگەیاندراوەكەدا جەخت لەسەر یەكێتی خاك سوریا كراوەتەوە و هاتووە "پارچەپارچەكردنی سوریا لە بەرنامەی پێكهاتەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریادا نەبوو، بەڵام ئەو ناوچەیە تاكە ناوچەیە كە دامەزراوەكانی نەتەوە و دەوڵەتی پاراستووە. ئەو ناوچەیەی قەسەدە لەدژی تیرۆر شەڕی تێدا كردووە، یەكێتی خاكی سوریا و تەواوی پێكهاتەكانی پاراستووە".

361 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations