٦٠ هه‌زار په‌نجه‌ ماسی كرانه‌ ناو به‌نداوی سماقولی

16.09.2019

لڤین:

وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند، به‌رهه‌می ناوخۆی ماسی ٤٠ % پێویستی ناوخۆ دابینده‌كات و ٦٠ % له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێت.

ئەمڕۆ ( دووشەممە، ١٦ / ٩ / ٢٠١٩ )، بێگه‌رد دڵشاد تاڵەبانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند" وه‌كو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ( ٦٠ ) هه‌زار په‌نجه‌ ماسیمان كرده‌ ناو به‌نداوی سماقولی ، كارمه‌نده‌كانمان سه‌ره‌ڕای بونی قه‌یرانی ئابوری، به‌رده‌وامیان به‌ په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می ناوخۆ داوه‌ و رۆلێكی كاریگه‌ریان بینیوه‌".
وەزیری کشتوکاڵ ئاشکرای کرد" ئه‌مساڵ ( ٦٠ ) هه‌زار په‌نجه‌ ماسیان په‌روه‌رده‌ كردوه‌، ئه‌مڕۆ وه‌كو په‌ره‌پێدانی به‌روبومی ناوخۆی دەیخه‌ینه‌ ناو به‌نداوی سماقولی ، ئومێد ده‌كه‌ین له‌ ساڵانی داهاتو بۆ به‌نداوه‌كانی تر به‌هه‌مان شێوه‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ په‌ره‌ به‌سامانی ناوخۆیی بدات".

سەبارەت بە سامانی ماسی لە هەرێم وەزیری کشتوکاڵ وتی" سامانی ماسی یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ ناوخۆیه‌كان، ساڵانه‌ هه‌شت هه‌زار ته‌ن ده‌خرێته‌ ناو بازاڕ‌ەكان كە ده‌كاته‌ ( ٤٠ % ) خواستی ناوخۆیی كوردستان و له‌ ( ٦٠ % ) دیكە لە ده‌ره‌وه‌ی بازاڕه‌كان هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێت".

وتیشی" ماسی یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ گرنگه‌كانی خۆراك له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵانی رابردو كه‌متر به‌كارهاتوه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا خواستی دانیتشوانی هه‌رێم له‌ ئاست به‌كارهێنانی سامانی ماسی خه‌ریكه‌ په‌ره‌ده‌ستێنێت، هیوادارین له‌ ئاست خواستی هاوڵاتیان بتوانین په‌ره‌ به‌و سامانه‌ بده‌ین، ساڵانه‌ش له‌ وه‌رزی زاوزێ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پارێزگاری له‌و سامانه‌ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببین به‌ خاوه‌نی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ سامانی ماسی".

540 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations