شوانێکی کورد بە دەستی چەکدارانی ئێرانی کوژرا

16.09.2019

لڤین:

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو ڕایگەیاندوە، ڕۆژی یەک شەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران ، شوانێکی کوردیان لە سنوری خۆی داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتویانە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ / ٩ / ٢٠١، بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو،ڕایگەیاندوە" هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ تەقەیان لە شوانێکی کورد کردووە و کوشتوویانە".
سەبارەت بە ناسنامەی ئەو شوانە، ڕێکخراوەکە ئاشکرای کردوە" ناسنامەی ئەو شوانە ( جەعفەر ئەحمەدی ) کوڕی محەمەد سدیق و دانیشتووی گوندی ( تەرساوا ) سەر بە ( قوتوور )ە".

826 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations