بۆ ماوەیەکی نادیار مەرزی پشتە داخرا

16.09.2019

لڤین:

بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ ڕایگەیاندوە، بەهۆی چاککردنی ڕیگای مەرزەکە لە ڕووی ئێران، بە بڕیاری ئەو وڵاتە بۆماوەیەكی نادیار مەرزی پشتە داخراوە.

مەرزی پشتەی سنوری ناحیەی بەمۆ, نزیكەی ( ٤٥ )كم لە قەزای دەربەندیخانەوە دوورە, ڕۆژانە نزیكەی ( ١٥٠ ) بارهەڵگر ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدادەکەن، سەربە پارێزگای هەڵەبجەیە، لە دوێنێوە داخراوە.

سەبارەت بە هۆکاری داخستنی سمكۆ سالار بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە" چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكانی وڵاتی ئێران ئاگاداركراینەوە كە بەهۆی كاركردن لە چاككردنی ڕێگای مەرزی پشتە دەبێت مەرزەكە دابخرێت".

سەبارەت بە ماوەی داخستنەکەی ئاشکرای کردوە" لە ئێوارەی دوێنێوە مەرزەكە داخراوە، ماوەی داخستنەكەی دیار نیە بەڵام پێدەچێت تا نزیكەی ( ١٠ ) ڕۆژ بخایەنێت.


264 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations