هۆکاری نەفرۆشتنی ژمارەی تابلۆکانی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرا کرادەکرێت

16.09.2019

لڤین:
هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ ژمارەی تابلۆ نایابەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بفرۆشرێت، بەڵام نەفرۆشران پارێزگاری هەڵەبجەش رایدەگەیەنێت: چاوه‌ڕوانده‌كرێت 15 رۆژی‌ دیكه‌ له‌زیادكردنی ئاشكرا ده‌ست به‌ فرۆشتنیان بكرێته‌وه‌.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رۆژنامه‌نوسانی‌ ڕاگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مڕۆ بڕیاری فرۆشتنی‌ تابلۆی‌ ژماره‌ یه‌ك تا نۆی پارێزگاكه‌درا، به‌ڵام دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ تابلۆكان خرانه‌ زیادكردنی‌ ئاشكراوه‌ و ئه‌و نرخه‌ی‌ له‌سه‌ریان دانرابوو سه‌رمایه‌داران ئاماده‌بوون بیكڕن، بۆیە تا بلۆکان نەفرۆشران و بڕیاردرا 15 رۆژی‌ دیكه‌ له‌زیادكردنێكی‌ ئاشكرادا تابلۆكان بفرۆشرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە هۆی ئەوەی کە پێشتر وه‌كو پێویست بانگه‌شه‌ بۆ فرۆشتنی‌ ئه‌و تابلۆیانه‌ نه‌كرابوو كه‌ له‌ئه‌مڕۆدا ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه‌ بڕیاردرا 15 رۆژی‌ دیكه‌ له‌زیادكردنێكی‌ ئاشكرادا تابلۆكان بفرۆشرێن.

راشیگەیاند، ئه‌گه‌ر زیادكردن و مزایه‌ده‌ی‌ له‌سه‌ر بوایه‌ تابلۆكانمان ده‌فرۆشت، به‌لاَم زیادكردنی‌ له‌سه‌رنه‌كراوه‌، بۆیه‌ پێمان باش بووه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ دوابخرێت و داهاتێكی‌ زیاتر بۆ خزمه‌تكردنی‌ پارێزگاكه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌.

1747 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations