سلێمانی؛ بڕێکی زۆر ماددەی جوانکاری خانمان لە ناوبرا

16.09.2019

لڤین:

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر مادده‌ی جوانكاری و خاوێنكردنه‌وه‌دا ده‌گرن و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وە له‌ناوده‌برێت.

لە راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ (لڤین پرێس) نێردراوە تێیدا هاتوە، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌رتاشخانه‌كانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و له‌ فرۆشگای تاهیر، له‌ شه‌قامی كاوه‌ی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر شامپۆ و جوانكاری خانماندا گیراوه‌ كه‌سه‌رجه‌میان ماوه‌یان به‌سه‌رچووه‌ و شیاوی به‌كارهێنانیان نین‌.

قائیمقامیەتی ئاماژەی بەوەشکردوە، له‌ فرۆشگای تاهیر، ده‌ست به‌سه‌ر‌ (917 بۆیاخی قژ، 64 شامپۆی قژ، 306 كرێم، 75 حه‌مام زه‌یت) جوانكاری خانماندا گیراوه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه‌ به‌هاوڵاتیانی بفرۆشێت.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیان سه‌رجه‌میان له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.



241 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations