سەرۆكی ئەمریكا ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكانی سەر سعودیە

16.09.2019

لڤین: 
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند وڵاتەكەی چاوەڕوانە سعودیە كێ بە ئەنجامدەری هێرشەكانی سەر كۆمپانیای نەوتی وڵاتەكەیان دەزانێت و ئەو مەرجانە چین كاری پێدەكەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، رایگەیاند: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەزانێت كێ لە پشتەوەی هێرشەكانە بۆ سەر كۆمپانیای (ئارامكۆ) و ئامادەین بۆ وەڵامدانەوە، بەڵام چاوەڕێی هەڵسەنگاندنی سعودیە دەكەین بۆ رووداوەكە و چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵیدا.

سەرۆكی ئەمریكا وتیشی "هەناردەكردنی نەوتی سعودیە روبەڕوی هێرش بوویەوە. هۆكارێكمان هەیە كە وامان لێدەكات بزانین ئەنجامدەرەكە كێیە، لەسەر ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان ئامادەین بۆ وەڵامدانەوە".

 تراممپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وتیشی "ئێمە چاوەڕێین بۆ گوێگرتن لە سعودیە بزانین ئەوان كێ بە ئەنجامدەری هێرشەكە دەزانن، ئەو مەرجانە چین كاری پێدەكەن".

189 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations