ئەمڕۆ فرۆشتنی ژمارە نایاباکانی تابلۆی هەڵەبجە دەستپێدەکات

16.09.2019

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، بە چاودێری پارێزگاری هەڵەبجە، ڕۆژی ١٦ی مانگ زیادکردنی ئاسکرا بۆ ژمارە (١ تا ٩) ئەنجام دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە"  ئەمڕۆ دووشەممە بەچاودێری پارێزگاری هەڵەبجە، بەدروشمی لەپێناو ئاوەدانکردنەوەو بوژاندنەوەی ( هەڵەبجە )زیادکردنێکی ئاشکرا بۆژمارە نایابەکانی تابلۆی هەڵەبجە  لەکاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەنجام دەدرێت لەهۆڵی بۆنەکان لەپارێزگای هەڵەبجە".

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، زیاد کردنەکە بۆ ژمارە نایابەکانی (١تا ٩) دەبێت.

277 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations