خشتەی ئەمڕۆ و سبەینێی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران

16.09.2019

لڤین:
دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ دووشەممە  ٢٠١٩/٩/١٦ مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان  و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەس و کاری شەهیدان و زیندانە سیاسیەکان  دابەشدەکرێت.

بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ ٢٠١٩/٩/١٦ مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان  و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەس و کاری شەهیدان و زیندانە سیاسیەکان  دابەشدەکرێت.

هەروەها سبەینێ سێ شەممە ٢٠١٩/٩/۱٧مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتی لەگەڵ کەم ئەندامان خەرج دەکرێت.

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچە پشت بە 317 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و 478 ملیار دیناری بەغدا دەبەستێت کە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەنێرێت.

2990 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations