كۆبونەوەی لوتكە لە دژی ناوچەی ئارام دەكرێت

16.09.2019

لڤین:
ئەمڕۆ دوو شەممە لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا هەریەكە لە كەسی یەكەمی وڵاتانی توركیا و روسیا و ئێران كۆدەبنەوە و گفتوگۆ لە بارەی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا و رەوشی ئیدلب دەكەن. 

وەك پێشتر ئاشكرا كرابوو ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، لەگەڵ هەریەكە لە حەسەن رووحان، سەرۆك كۆماری ئێران و ڤلادیمێر پۆتن، سەرۆكی روسیا كۆدەبێتەوە. 

كۆبونەوەكە لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا دەبێت و باس لە هێرشەكانی حكومەتی سوریا بۆ سەر ئیدلب و باكوری رۆژئاوای سوریا كە هەرشەشەیەكی بەردەوام لەو ناوچانە دەكرێت. 

كۆبونەوەكیە ئەمڕۆ ئامانجی سەرەكی ناوچەی ئارامی ئەمریكا و توركیایە لە باكوری سوریا كە تا ئێستا توركیا ئەو پلانەی بەدڵنیە و ناڕازیە و دەیەوێت لەگەڵ ئێران و روسیا بگاتە رێكەوتن لەو بارەیەوە. 

802 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations